ڕاگەیاندراوی جیهادی ئیسلامی سەبارەت بە بایکۆتەکانی ئوروپا دژبە گروپگەلی خۆڕاگری
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424570-ڕاگەیاندراوی_جیهادی_ئیسلامی_سەبارەت_بە_بایکۆتەکانی_ئوروپا_دژبە_گروپگەلی_خۆڕاگری
بزاڤی جیهادی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە بڕیارەکەی ئوروپا بۆ ڕەچاوکردنی بایکۆت بەدژی بزاڤی جیهادی ئیسلامی و حەماس و زیادکردنی ناوی شەش کەس بە لیستی بایۆتەکانی ئەو یەکیەتیەی بەتوندی شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2024 07:00 Asia/Tehran

بزاڤی جیهادی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە بڕیارەکەی ئوروپا بۆ ڕەچاوکردنی بایکۆت بەدژی بزاڤی جیهادی ئیسلامی و حەماس و زیادکردنی ناوی شەش کەس بە لیستی بایۆتەکانی ئەو یەکیەتیەی بەتوندی شەرمەزار کرد.

بزاڤی جیهادی ئیسلامی وتی: ئەو بڕیارە سەیر نیەو هیچ بەهایەکیشی نیە، چونکا بەواتای لایەنگری ئاشکرایە لە ڕژیمی زایونیستی.

جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارەی یەکیەتی ئوروپا پاساوێکی ڕامیاری بۆ ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی دابین دەکا، تاکوو کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی فەلەستینی پێ داپۆشێ.هاوکات ئەو هەڵوێستە پاساوو پاڵپشتی جەنگی و هەواڵگری بۆ دەستدرێکاری سەر غەزە دابین دەکاو سەرجەم داواکاریەکان بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕەی پشتگوێ دەخا.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی بەرگری دەکەن لە مافی خەڵکێک کە خاکەکەیان داگیرکراوەو دەربەدەرو پەرتەوازە کراون و حەفتاو شەش ساڵە کۆمەڵکوژ دەکرێن و تا وەدیهاتنی سەرکەوتن و ڕزگاریش هەروا بەردەوام دەبن لەسەر بەڕێوەبردنی ئەرکەکەیان.