شکستی ڕژیمی زایونیستی بەهۆی هەڵمەتی خۆڕاگری فەلەستینیەکان لە کەمپی مەغازی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424674-شکستی_ڕژیمی_زایونیستی_بەهۆی_هەڵمەتی_خۆڕاگری_فەلەستینیەکان_لە_کەمپی_مەغازی
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە هەڵمەتی خۆڕاگری فەلەستینیەکان لە کەمپی مەغازی، باشوری کەرتی غەزە بەدیاری خست کە ڕژیمی زایونیستی لە وەدەستهێنانی ئامانجەکانی لە شەڕەکەی غەزەدا تووشی شکست هاتوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2024 03:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە هەڵمەتی خۆڕاگری فەلەستینیەکان لە کەمپی مەغازی، باشوری کەرتی غەزە بەدیاری خست کە ڕژیمی زایونیستی لە وەدەستهێنانی ئامانجەکانی لە شەڕەکەی غەزەدا تووشی شکست هاتوە.

"ئیحسان عەتایا"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی لەبەر کوژران و برینداربوونی چەکدارەکانی لە پەلامارەکەی ئەمدوایانەی بۆسەر خەباتکارانی خۆڕاگری تووشی شوک هاتوەوهەر لەڕۆژی یەکەمی پەلامارەکەیەوە بۆسەر غەزە هاودەنگی بەتەواوی لەنێوان هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستین دا بۆ بەربەرەکانی لەگەل داگیرکەرانی زایونیست هەبوەو یەکڕیزی لەنێوان کۆڵەکەی سەرەکی"یش بۆ سەرکەوتن بەرامبەر ئەو ڕژیمە داگیرکەرەیە.

"مەسعەب بریم"ی وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین"یش وێڕای ئاماژە بە سەرکەوتنی خەباتگێڕانی خۆڕاگری لە کوشتنی چەکدارانی ئەو ڕژیمە لە هەڵمەتەکەی سەوی ڕابردووی کەمپی مەغازی وتی: ئەو زەبرە لە داگیرکەرانی زایونیست کۆتایی ڕامیاری هەمووی ئەو کەسانەیە کە دەستیان بە خوێنی خەڵکی فەلەستین سوورە.