تیاچوونی دوو تانکی ئیسراییلی، گواستنەوەی هێزی برینداری زایۆنی بە زیاتر لە حەفتا کۆپتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424767-تیاچوونی_دوو_تانکی_ئیسراییلی_گواستنەوەی_هێزی_برینداری_زایۆنی_بە_زیاتر_لە_حەفتا_کۆپتەر
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی تیاچوونی دوو تانکی دیکەی ئیسراییلی و گواستنەوەی هێزی برینداری زایۆنی بە زیاتر لە حەفتا کۆپتەر بۆ نەخۆشخانەیان کردووە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2024 09:30 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی تیاچوونی دوو تانکی دیکەی ئیسراییلی و گواستنەوەی هێزی برینداری زایۆنی بە زیاتر لە حەفتا کۆپتەر بۆ نەخۆشخانەیان کردووە.

گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ڕایانگەیاندووە هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە میحوەرە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە داوەتە بەر هێرش. گوردانەکانی شەهید «عزالدین القسام» ڕایگەیاند کە دوو تانکی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە مۆدیلی مێرکاوای بە ڕاکتی «الیاسین ۱۰۵» لە گەڕەکی ئەمەل لە ڕۆژاوای شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە پێکاوە.

گوردانەکانی خۆڕاگریی نیشتمانیی فەلەستین هێزەکانی "شەهید ئەلقاسم" ڕایگەیاند کە هێزی زایۆنیی لە میحوەرەکانی شەڕ و پێکداداندا لە کەرتی غەززە داوەتە بەر گوللەهاوەن.

سەرایائەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش رایگەیاند کە لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەدا بە دۆشکا و ڕەشاش و هەموو جۆرە چەکی قورس هێرشی کردۆتەسەر هێزی زایۆنی .

هەروەها ڕۆژنامەی زایۆنیی «یەدیعوت ئاحارانوت» باسی گوێزرانەوەی سەربازانی برینداری زایۆنی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئیسراییل بە زیاتر لە حەفتا کۆپتەری کردووە. یەدیعوت ئاحارانوت نووسی: لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا زیاتر لە حەفتا کۆپتەری هەڵگری ئەفسەر و سەربازیی بریندار لە سەر نەخۆشخانەی "ئیخیلوو" نیشتوونەتەوە.