کاربەدەستێکی باڵای حەماس: ئەمریکا هۆکاری سەرجەم شەڕەکانی ناوچەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425036-کاربەدەستێکی_باڵای_حەماس_ئەمریکا_هۆکاری_سەرجەم_شەڕەکانی_ناوچەیە
بەرپرسی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەمریکا نەک هەر لە غەزە بەڵکوو لە هەموو شووێنێکی ناوچەکە بەرپرسیاری سەرجەم شەرەکانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 10, 2024 04:30 Asia/Tehran

بەرپرسی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەمریکا نەک هەر لە غەزە بەڵکوو لە هەموو شووێنێکی ناوچەکە بەرپرسیاری سەرجەم شەرەکانە.

ئۆسامە حەمدان"ی بەرپرسی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بزوتنەوەی حەماس لە وتووێژێک دا وێڕای ئاماژە بە شکستە قورسەکانی ڕژیمی زایونیستی لە شەڕەکەی غەزەدا و لە بەرامبەر خۆڕاگری فەلەستین دا وتی: ڕژیمی زایۆنیستی هیچ داهاتوویەکی لە ناوچەکەدا نیەو هێڵی خۆڕاگری دەسکەوتێکی گەورەی وەدەست هێناوەو ڕایگەیاند کە هەڵمەتی ڕزگارکردنی فەلەستین لە هەڵمەتی ئەقساوە دەستی پێکردوەو هیچ مشتومڕێک سەبارەت بە پلان و گەڵاڵەی خۆڕاگری لەئارادا نیە.

بەرپرسی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی: لەدوای ئەم شەڕە خەڵکی فەلەستین بە مافی خۆیان دەزانن ئەو سەرۆکانە هەڵبژێرن کە دەبنە هۆی بەرەوپێشچوونی گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی.

ئەو گوتارەی حەمدان لەکاتێک دا دێتە ئاراوە کە پاڵپستی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنیستی بەڕێوە دەچێ.لەمدوایانەدا ماڵپەڕێکی زایونیست لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە یارمەتی جەنگی ئەمریکا بە زایۆنیستەکان لە سەردەمی دەسپێکی شەرەکەی غەزەوە گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی لە سەردەمی شەڕەکەی ساڵی هەزارو نۆسەدو حەفتاو سێ وە تاکوو ئێستاو ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا داوای لە پینتاگۆن کردوە کە بۆ بەهێزکردنی هیضە ئاسمانیەکەی لەو شەرەدا کۆپتەری ئاپاچی زۆرتری بۆ بەڕی بکا.