ڕێکخراوێکی مافی مرۆیی: رژیمی زایۆنیستی لەئەنقەست ژێرخانە دەرمانیی و پزشکییەکان دەکاتە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425069-ڕێکخراوێکی_مافی_مرۆیی_رژیمی_زایۆنیستی_لەئەنقەست_ژێرخانە_دەرمانیی_و_پزشکییەکان_دەکاتە_ئامانج
ناوەندێکی مافی مرۆڤیی ئوروپا-مەدیتەرانە، ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنیستی لەئەنقەست ژێرخانە پزیشکی-دەرمانییەکانی کەرتی غەززە بۆردومان و تۆپباران دەکا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 11, 2024 09:00 Asia/Tehran

ناوەندێکی مافی مرۆڤیی ئوروپا-مەدیتەرانە، ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنیستی لەئەنقەست ژێرخانە پزیشکی-دەرمانییەکانی کەرتی غەززە بۆردومان و تۆپباران دەکا.

ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە راپۆرێکدا ڕایگەیاند کە رژیمی زایۆنیستی بۆ لەناوبردن و پەک پێ خستن بە پاشماوەی سیستەمی تەندروستی و پزیشکیی کەرتی غەززە، لە ئەنقەست ئەو ژێرخانانە بە چەکی قورس و تۆپخانە دەکاتە ئامانج.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەشی هەرەزۆری ژێرخانە پزیشکی و دەرمانییەکانی کەرتی غەززە لەبەین چووەو چەند نەخۆشخانە لەوان نەخۆشخانە نیوەداخراوەکانی"ئەلئەمەل" و"ناسر" لە خان یونس لەگەمارۆی هێزەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی دایە.

ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ، پێشتر لە ڕاپۆرێکدا رایگەیاند کە پتر لە سی و پینج هەزار کەس بەهۆی دەسدرێژکاریی بەردەوامی داگیرکەرانی ئیسرائیلی بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون کە سێزدە هەزار کەس لەوان منداڵانی فەلەستینین.