ئانڕوا: پەلاماری سەربازی بۆ سەر ڕەفەح بۆتە هۆی ترس و تۆقانی خەڵک
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) وشداری داوە لەحاند بەڕێوەچوونی هەرچەشنە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەربڵاو لە ڕەفەح لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.
"فیلیپ لازارینی" بەڕێوەبەری گشتیی ئانڕوا پێی داگرت کە ڕوشی مرۆیی لە ڕەفەح تەواو دڵتەزێنە. ناوبراو وتیشی کە بێتوو هەرچشنە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئاستێکی گەورە و بەربڵاو لەلایەن ڕژێمی ئیسراییلەوە لە ڕەفەح بەڕێوەبچێ، تەنیا خەم و پەژارەی زیاتری خەڵکی مەدەنی بەدواوە دەبێ. لازارینی وتیشی کە کەشێکی پڕ ترس و تۆقان زاڵ بووە بە سەر دانیشتووانی شاری ڕەفەح و خەڵکی ئەم شارە نازانن بێتوو ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای ڕژێمی زایۆنی دەست پێ ببێ، بەرەو کوێ بڕۆن.
پێشتریش لازارینی وشداری دابوو کە لەبەر کەمبوونی ئاوی پاک و خۆراک، گیانی لانیکەم سێسەد هەزار کەس لە باکوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە لە مەترسیدایە.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشتر بە ئاماژە بەوەی کە ڕەوشی غەززە تا دێ نالەبارتر دەبێ، پێداگری کردبوو لەسەر پێویستیی خێرای دامەزرانی ئاگربڕ و وتبووی: ڕەفەح لە مەترسیی وشدارێکی تۆقێنەردایە.
جۆزێپ بۆرێلی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپایش وتی کە ژمارێک لە ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا وشداریان داوە کە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕەفەح لە کەرتی غەززە کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە.