حەماس: ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی هیچ گرینگیەک ناداتە یاسا نێودەوڵەتیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425381-حەماس_ڕژیمی_داگیرکەری_زایۆنیستی_هیچ_گرینگیەک_ناداتە_یاسا_نێودەوڵەتیەکان
بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای شەرمەزارکردنی دڕندەکاری نوێی ڕژیمی زایۆنیستی لە دەیربەلەحی نێوەڕاستی غەزە ڕاشیگەیاند کە ئەو ڕژیمە هیچ گرینگیەک ناداتە یاسا نێودەوڵەتیەکان.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 24, 2024 07:00 Asia/Tehran

بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای شەرمەزارکردنی دڕندەکاری نوێی ڕژیمی زایۆنیستی لە دەیربەلەحی نێوەڕاستی غەزە ڕاشیگەیاند کە ئەو ڕژیمە هیچ گرینگیەک ناداتە یاسا نێودەوڵەتیەکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بزوتنەوەی حەماس دا وتراوە کە دوژمنی زایۆنیستی نازی هەروا بەردەوامە لەسەر بۆردومانکردنی ماڵی هاووڵاتیان لە کەرتی غەزەو دواین وێنەکەشی بۆردومانی دڕندانەی ماڵەکانی دەیربەلەح بوو لە سەرلەئێوارەی دوێنێ پنج شەمەدا، کە بوە هۆی شەهیدکرانی زۆرتر لە ژن و منداڵ و کەسی سڤیل.

حەماس ڕایگەیاند کە ئەو پەلامارەش بەواتای پەرەدانی زۆرتر بە شەڕی کۆمەڵکوژی و ژینۆسایدو نیشاندەری دژکردەوەی بەکردەوەی ئەو ڕژیمەیە بە سکاڵاکەی دیوان دادگەری سزاکان بەدژی زایۆنیستەکان، تاکوو بەوجۆرە بە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ڕابگەیەنێ کە ڕژیمێکی سەرەڕۆیەو هیچ گرینگیەک ناداتە یاسا نێودەوڵەتی و نرخ و بەها مرۆیەکان.

حەماس لەو ڕاگەیاندراوەدا داوای لە بنیاتە مافی مرۆیەکانی سەرانسەری جیهانیش کردوە کە کە ئەو دڕندەکاریانە وەک بەڵگەو دایکیۆمێنت تۆمار بکەن، با ببێتە دۆسیەیەکی دیکەی کوشتن و قەڵاچۆی ژن و منداڵی بێ تاوان لەلایەن زایۆنیستەکانەوەو بەوهۆیەوە دادگایی بکرێ.