ئەندامێکی باڵای حەماس: دەسدرێژی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، بێ وەڵام نابێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425415-ئەندامێکی_باڵای_حەماس_دەسدرێژی_بۆسەر_مزگەوتی_ئەقسا_بێ_وەڵام_نابێ
یەکێ لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس پێی داگرت؛ تاوانی زایۆنییەکان لەمەڕ برسی ڕاگرتنی لەئەنقەستی خەڵکی غەززە، زیاتر لە دە هەزار فەلەستینی بەرەوڕووی مەترسیی مردن دەکاو زەنگی مەترسی بۆ دانیشتووانی باکوری کەرتی غەززە، لێدراوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 25, 2024 07:00 Asia/Tehran

یەکێ لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس پێی داگرت؛ تاوانی زایۆنییەکان لەمەڕ برسی ڕاگرتنی لەئەنقەستی خەڵکی غەززە، زیاتر لە دە هەزار فەلەستینی بەرەوڕووی مەترسیی مردن دەکاو زەنگی مەترسی بۆ دانیشتووانی باکوری کەرتی غەززە، لێدراوە.

"ئوسامە حەمدان" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی: بۆ نەتانیاهو ئازادکرانی گیراوەکانی گرینگ نیەو ئەو نەیاری راگیرانی شەڕە. ئێمە خوازیاری جم وجۆڵ و هەوڵی خێراین بۆ هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە. داوا لە هەموو ئەو وڵاتانە دەکەین کە باری خواردەمەنی بۆ رژیمی زایۆنی لە خاکی وڵاتەکەیانەوە تێدەپەڕێ پێش بەهاتنی بگرن.

ئەو ئەندامەی باڵای حەماس لەبارەی بڕیاری رژیمی زایۆنیستی بۆ پێش گرتن بە هاتنی فەلەستینیەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لەمانگی ڕەمەزاندا، وتی: ئێمە خوازیاری ئامادەباشی بۆ بەرەڤانی لە مزگەوتی ئەقساین.

گومان لە بەرگریی لە مزگەوتی ئەقسا بەمانای لاوازیی لە بەرەڤانیکردن لەو ئۆممەت و سەرزەوین و پیرۆزییەکانیەتی. هەرچەشنە زەبر وخەسار گەیاندن بە مزگەوتی ئەقسا بێ سزاو وەڵامدانەوە نابێ.

کردەکانی "ئیتمار بێن گوێر"ی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنی و توندڕەوەکانی کابینەی نەتانیاهو ، بوارخۆشکردن بۆ دەسدرێژکاریی بەرفراوان بەدژ مزگەوتی ئەقساو نوێژخوێنانە.