دە هەزار فەلەستینی ئێستایش هەر لە ژێر دار و پەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا بێسەر و شوێنن
ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی داگیرکەر ئێستایش هەر بەردەوامە لە پەلاماردانی هێزەکانی فریاگوزار و یارمەتیدەر.
ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی کەرەستە و ئۆتۆمبیلەکانی ئەم ناوەندە مەدەنییە بۆردومان دەکات لەناویان دەبات، وتیشی: دە هەزار فەلەستینی بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی ئیسراییلەوە ئێستایش هەر لە ژێر دار و پەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا بێسەر و شوێنن.
ئەم ڕێکخراوەیە وتیشی: شەهید بوونی شەست و نۆ کەس لە هێزەکانی ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی و بریندار بوونی دووسەد و پەنجا کەسیان بە دەستی سوپای ڕژێمی داگیرکەر شەرمەزار دەکەین.
ئەم ڕێکخراوە فریاگوزارە لە غەززە پێیشی داگرت کە بێدەنگەکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە پێشگریی ڕژێمی زایۆنی لە بەڕێکردنی سووتەمەنی بۆ غەزە، بە مانای کۆتایی هاتنی چالاکیی هێزەکانی فریاگوزار لە غەززە دەبێ.
ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی لە درێژەدا رایگەیاند: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، ئیسراییل ناچار بکات بۆ ئەوەی ڕێگا بدات سووتەمەنیی پێویستیی غەززە بگاتە ئەم کەرتە.