سێبەری ڕەشی مەرگ بە سەر هەزاران منداڵی فەلەستینیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428502-سێبەری_ڕەشی_مەرگ_بە_سەر_هەزاران_منداڵی_فەلەستینیەوە
بە پەرەسەندنی قات و قڕی لە کەرتی غەززە لەبەر پێشگری بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بەم ناوچەیە، هەزاران منداڵ لە نێوان مان و نەماندا پەلەقاژە دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2024 15:29 Asia/Tehran
  • سێبەری ڕەشی مەرگ بە سەر هەزاران منداڵی فەلەستینیەوە

بە پەرەسەندنی قات و قڕی لە کەرتی غەززە لەبەر پێشگری بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بەم ناوچەیە، هەزاران منداڵ لە نێوان مان و نەماندا پەلەقاژە دەکەن.

ناوەندی راگەیاندنی حکومی لە غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وشداری دا جەنایەتی پێشگری بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە کەرتی غەززە بۆتە ئامرازێکی گوشار لە دەستی داگیرکەران و هەروەها حکومەتی ئەمریکاوە بۆ ئەوەی ئێش و ئازارەکانی گەلی فەلەستین لە هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە زیاتر و قورستر بکەن. تا ڕادەیەک کە لەبەر پێشگری بە هاتنی کەل و پەلی پێویست و یارمەتییەکان لە ماوەی چل ڕۆژی ڕابردوودا،  ئێستا ئیتر هیچ کەل و پەل و شت و مەکێک نە لە بازاڕەکاندا ماوە و نە لە هیچ دوکانێک پەیدا دەبێ. سێبەڕی ڕەشی قاتوقڕی کەرتی غەززەی داپۆشیوە و مەترسیی زۆر بوونی هەژماری مردن لە برساندا بەتایبەت لە نێو منداڵاندا گەلێک زیاتر بووە. سێ هەزارو  پێنسەد منداڵ لە غەززە لەبەر بەدخۆراکی و نەبوونی شیروشک و خۆراک و سریلاکی تایبەت بە منداڵان مەترسیی مردنیان لە سەرە. لەم باروودۆخەدا ، ئەم نووسینگەیە داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەڵوێستێکی نەترسانەتر بگرنە بەر و هەوڵ بدەن بە هەنگاوێکی خێرای نێودەوڵەتی بێنە مەیدانەوە بۆ ڕاگرتنی ئەم جەنایەتە، ئەویش بە کردنەوەی دوو دەروازەی سنووریی ڕەفەح و کەرەم ئەبووسالم تا یارمەتییەکان بگاتە دەستی خەڵکی غەززە و ئەم شەڕی ژینۆسایدە کە نۆ مانگە بەردەوامە، کۆتایی پێ بێت.