هاویژرانی بیست مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429731-هاویژرانی_بیست_مووشەک_لە_لوبنانەوە_بەرەو_ناوچە_داگیرکراوەکان
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی هاوێژرانی بیست مووشەکیان کرد لە خاکی لوبنانەوە بەرەو ناوچەداگیرکراوەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2024 17:31 Asia/Tehran

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی هاوێژرانی بیست مووشەکیان کرد لە خاکی لوبنانەوە بەرەو ناوچەداگیرکراوەکان .

پەیامنێری ئەلمەیادین باسی هاوێژرانی نیزیکەی بیست مووشەکی کرد لە نێوخۆی خاکی لوبنانەوە بەرەو ناوچەی جەلیلی ڕۆژاوایی  . 

سەرچاوەکانی زایۆنیستی پێداگرییان کرد کە ئاژیر مەترسی لە هەندێ شارۆچکەی زایۆنیست نشین لە جەلیلی عۆلیا  کە هێشتا چۆڵ نەکراوە و لە مەودای پازدە کیلۆمەتری سنووری لوبنان دایە بەرز بووەتەوە  . 

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی سێ شەممەش باسی پەلاماری بە هاوە ن وڕاکێتی حیزبوڵڵایان کرد بەرەوباکووری فەلەستینی داگیرکراو بەرزبوونەوەی ئاژیری مەترسی لەم ناوچەیە دا  . 

حیزبوڵڵای لوبنانیش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە خەباتکاران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەی جەبەل نیریا  و شوێنی مانەوەی ئەفسەران و چەکدارانی زایۆنیستیان  داوەتە بەر پەلامار کە زەرەڕوزیانیان لێ کەوت  . 

حیزبوڵڵا وتیشی بنکەی ناوبراو ئێستا شوێنی سەقامگیر بوونی لەشکری گولانییە و ئە پەلامارە لە وڵامی ئەو تیرۆرە بوو کە ڕژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی شەقرا ئەنجامی دا .