وشداری نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گەمارۆی باکووری کەرتی غەززە
دیپلۆماتی باڵای فەلەستینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری مەترسیی ڕاگەیاند بەرامبەر بە بەردەوامبوونی گەمارۆی باکووری کەرتی غەززە لە لایەن هێزەکانی زایۆنییەوە و ئەوەی بە ژینۆسایدێک لە ناخی ژینۆسایدێکی دیکە وەسف کرد.
"ماجید بامیا" جێگری چاوەدێری هەمیشەیی فەلەسستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەوەی ئێستا لە باکووری غەززە ڕوو دەدات، ژینۆسایدێکە لە ناخی ژینۆسایدێکی دیکەدا.
ئەم نوێنەرەی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی پۆستەکەیدا پێیداگرت: ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات بەردەوامبوونی ئەو ژینۆسایدەیە کە لە ساڵی رابردووە دەست پێ بووە. هەروا کە زیاتر لە ٧٠ تەرم لە سەر شەقامەکاندان و کرێکارانی ناوەندی برگریی شارستانی لەبەر بێوچانبوونی بۆردومانەکانی ئیسراییل توانای دەسڕاگەیشتن بەو تەرمانەیان نییە. سوپای داگیرکەر بە مەبەستی جیاکردنەوەی شاری غەززە لە باکووری کەرتی غەززە، بەربەستی خاکی داناوە. داگیرکەران لە پەلاماری زەوینیی بێوچانایان نۆ ڕۆژی تەواوە هەوڵ دەدەن ئەم شارە لە ناوچە باکوورییەکان جیا بکەنەوە. سوپای داگیرکەر دەیان ماڵیان لە ئۆردوگای جەبالیا بە ڕۆباتی خۆتەقێن تەقاندۆتەوە و دەیان کەسیان شەهید و بریندار کردووە.