هەڵاتنی ١٠ هەزار شارۆچکەنشینی زایۆنی بۆ کەنەدا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i432953-هەڵاتنی_١٠_هەزار_شارۆچکەنشینی_زایۆنی_بۆ_کەنەدا_لە_دەسپێکی_شەڕی_غەززەوە
ڕۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس نووسی: لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا لانیکەم ١٠ هەزار ئیسراییلی هەڵاتوون بەرەو کەنەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2024 15:17 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی ١٠ هەزار شارۆچکەنشینی زایۆنی بۆ کەنەدا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە

ڕۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس نووسی: لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا لانیکەم ١٠ هەزار ئیسراییلی هەڵاتوون بەرەو کەنەدا.

ئەم ڕۆژنامە زایۆنییە لە ڕاپۆرتەکەیدا بە ئاماژە بە زۆر بوونی بەرچاوی کۆچ لە فەلەستینی داگیرکراوەوە بەرەو کەنەدا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە نووسی: متمانە نەکردن بە دەسەڵاتی سیاسی، تەشەنەی شەڕ، نەبوونی ئارامی و ئەهوەنی، نادادگەریی کۆمەڵایەتی و بێدەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنی لە کۆنترۆڵ و بەڕێوەبەرایەتیی پرسە گرینگ و سەرەکییەکان لە هۆکار و هاندەرە سەرەکییەکانی کۆچ و هەڵاتنی زایۆنییەکان بەرەو کەنەدا دێنە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەریی کەنەدا، لە دێسەمبری ٢٠٢٣ـەوە تا کۆتایی سێپتەمبری ٢٠٢٤، ئەم وڵاتە سێ هەزار و ٤٢٥ ڤیزەی کاری کاتیی دەرکردووە بۆ ئیسراییلییەکان.