زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٢٠ـەمین ڕۆژی ژینۆساید
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i433471-زۆربوونی_ژماری_شەهیدانی_غەززە_لە_٤٢٠ـەمین_ڕۆژی_ژینۆساید
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕێژەی تازەی شەهید و بریندارانی ٤٢٠ ڕۆژ شەڕ و جەنایەتی بێوچانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززەی ڕایگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2024 16:53 Asia/Tehran
  • زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٢٠ـەمین ڕۆژی ژینۆساید

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕێژەی تازەی شەهید و بریندارانی ٤٢٠ ڕۆژ شەڕ و جەنایەتی بێوچانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززەی ڕایگەیاند.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە لە  بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە کە ئەو جەنایەتانە ٣٣ شەهید و ١٣٧ برینداریان لێکەوتۆتەوە. ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە سەر جادە و ڕێگا و بانەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران پێش بە هێزەکانی فریاگوزار دەگرن دەستیان بگاتە ئەو ناوچانە. 

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە جەختیشی کرد: ئاماری شەهیدانی شەڕی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٤ هەزار و ٣٦٣ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٥٠ هەزار و ٧٠ کەس. سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ هەینی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی زەوینی و پەلاماری  ئاسمانیی بۆ سەر ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ئەنجام دا و ١٩ فەلەستینیی شەهید کرد. سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها بەردەوامبوو لە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی خۆی لە شارۆچکەی جەبالیا کە لە باکووری کەرتی غەززە هەڵکەوتووە.