145 شەهید و بریندار لە پەلامارەکانی 24 کاژێری ڕابردوو بۆ سەر غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i433599-145_شەهید_و_بریندار_لە_پەلامارەکانی_24_کاژێری_ڕابردوو_بۆ_سەر_غەزە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە باسی شەهید و بریندار بوونی 145 فەلەستینی دیکەی کرد لە ئاکامی دەسدرێژیەکانی 24 کاژێری ڕابردوو بۆ سەر ئەو ناوچەیە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2024 15:43 Asia/Tehran
  • 145 شەهید و بریندار لە پەلامارەکانی 24 کاژێری ڕابردوو بۆ سەر غەزە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە باسی شەهید و بریندار بوونی 145 فەلەستینی دیکەی کرد لە ئاکامی دەسدرێژیەکانی 24 کاژێری ڕابردوو بۆ سەر ئەو ناوچەیە

 لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین کە لە چوارسەدو  بیست و سێهەمین ڕۆژی شەڕ بڵاو بووەتەوە نوسراوه : ئەرتەشی تیرۆر  لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو  بە ئەنجام دانی چوار جەنایەت لە کەرتی غەزە 37 فەلەستینی شەهید و 108 کەسی دیکەش بریندار کردووە .  لە دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی  زایونیستی بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە هەتا   ئێستا 44 هەزار و 466 فەلەستینی   شەهید بوونەو 105 هەزار و 358 فەلەستینی دیکەش بریندار بوونە . سەرچاوە پزشکیەکانی لە کەرتی غەزەش ڕایانگەیاند کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕوەوە  بیست فەلەستینی لە پەلامارەکانی  ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی ئەو کەرتە شەهید کراون و ژومارێکی دیکەش بریندار بوونە .