١٢ سەربازی زایۆنی کەوتنە بۆسەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434306-١٢_سەربازی_زایۆنی_کەوتنە_بۆسەوە
هەڵمەتی گرووپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە دژ بە هێزی دەسدرێژکاری زایۆنی ئێستایش هەر بەردەوامە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2024 16:25 Asia/Tehran
  • ١٢ سەربازی زایۆنی کەوتنە بۆسەوە

هەڵمەتی گرووپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە دژ بە هێزی دەسدرێژکاری زایۆنی ئێستایش هەر بەردەوامە.

گوردانەکانی قودس رایگەیاند کە خەباتکارانی ئەم گوردانانە گرووپێکی ١٢ کەسیی هێزی پیادەی سوپای ڕژێمی زایۆنییەکان لە ناوچەی "عەزەبە" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای "بەیت حانوون" لە کەرتی غەززە خستۆتە نێو بۆسەی خۆیانەوە کە دەربازبوونیان بۆ نەبوو. بە پێی ڕاگەیاندنی گوردانەکانی قودس لەم بۆسەیەدا ، خەباتکارانی فەلەستینی ماڵێکیان تەقاندەوە کە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی تێیدا سەنگەریان گرتبوو. ئەم خەباتکارانە هەروەها لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانیان تانکێکی مێرکاوای زایۆنیشیان پێکا و تەقاندیانەوە.