زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434364-زۆربوونی_ژماری_شەهیدانی_غەززە
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی دەسدرێژییەکانی ڕێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ شەهید.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2024 14:15 Asia/Tehran
  • زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی دەسدرێژییەکانی ڕێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ شەهید.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ڕژێمی زایۆنی لە سێ جەنایەتی دیکەدا، ٣٨ شاروومەندی فەلەستینیی شەهید کردووە و ١٣٧ کەسی دیکەیش بریندار.بە پێی ئەم بەیاننامەیە، لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە و بە دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا تا ئێستا ٤٥ هەزار و ٣٩٩ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوونە و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.

جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە لە پازدەهەمین مانگی یەک لە دوای یەک لە کاتێکدا بەردەوامە کە دیوانی نێودەوڵەتیی سزا فەرمانی قۆڵبەستکردنی بۆ "بنیامین نەتانیاهۆ" و "یواڤ گالانت"ی سەرۆک وەزیران و وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی، جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی و بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکێک دژ  بە خەڵکی غەززە دەرکردووە.