وێنەکانی کردنە ئامانجی خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی لەلایەن خۆڕاگریی فەلەستینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434420-وێنەکانی_کردنە_ئامانجی_خۆفڕی_ڕژێمی_زایۆنی_لەلایەن_خۆڕاگریی_فەلەستینەوە
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی کە لە حاڵی سیخوڕی کردن بوو کۆنترۆڵ کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2024 16:13 Asia/Tehran
  • وێنەکانی کردنە ئامانجی خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی لەلایەن خۆڕاگریی فەلەستینەوە

باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی کە لە حاڵی سیخوڕی کردن بوو کۆنترۆڵ کردووە.

سەرایا ئەلقودس، لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سەر بە ڕژێمی زایۆنی کە سیخوڕیی ئەنجام دەدا، کۆنترۆڵ کردووە. هەروەها سەرایە ئەلقودس وێنەگەلێکی لە هێرشی بە هاوەنی ئەو گوردانگەلە ی بۆ سەر هێز ەکان   و کەرەستەی ڕژێمی زایۆنی لە دەوروبەری مزگەوتی ئەلعەتار لە باشووری ڕۆژئاوای شاری ڕەفەحی بڵاو کردەوە.  گوردانەکانی  ئەلقەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ ڕایگەیاند،  نیشانه شکینه کانی ئەو گوردانگەلە  سەربازێکی ئیسرائیلیان لە ڕۆژهەڵاتی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کردەوتە ئامانج