وشداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە ڕەوشی نالەباری غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434842-وشداری_ڕێکخراوی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_بەرامبەر_بە_ڕەوشی_نالەباری_غەززە
نووسینگەی ڕێکخەری کاروبارەی مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکۆکان وشداریدا بەرامبەر بە نالەباروبوونی قەیرانی برسێتی لە غەززە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2025 15:25 Asia/Tehran
  • وشداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە ڕەوشی نالەباری غەززە

نووسینگەی ڕێکخەری کاروبارەی مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکۆکان وشداریدا بەرامبەر بە نالەباروبوونی قەیرانی برسێتی لە غەززە .

ناوەندی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە بە سەرنجدان بە کەمبوونی نالەبارەی خۆراک و خواردن و هەروەها بەر تەسکییەکی قورس بۆ دەستڕانگەیشتن بە یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان خەریکە یەکجار پەرە دەستێنێ.

وتەبێژەی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتوویەتی: کاربەدەستانی ئیسراییلی زۆربەی ئەو داخوازانەی بۆ  ناردنی باری خۆراک و خواردن بۆ غەززەیە ڕەت دەکەنەوە و نزیکەی ١٢٠ هەزار تۆن یارمەتی خۆراکی لە دەرەوەی غەززە هەروا ماوەتەوە و ڕێگەیان پێ نادرێ بچنە نێو ئەم کەرتەوە. پێشتریش ناوەندی فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان "ئانڕوا" باسی ڕاگیردرانی باری بەتانی لە پشت سنوورەکانی کەرتی غەززەی کردبوو. تا ئێستا لانیکەم هەشت منداڵ و کورپەی ساوا لە غەززە بە هۆی سەرما و سۆڵە گیانیان لە دەست داوە.