زۆرتر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435708-زۆرتر_بوونی_ژماری_شەهیدانی_غەززە
ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٨ هەزار و ١٨٩ کەس.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 09, 2025 13:56 Asia/Tehran
  • زۆرتر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە

ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٨ هەزار و ١٨٩ کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٧ شەهیدیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێناوەتە دەرەوە. بریندارێکیش بە هۆی کاری بوونی برینەکانی شەهید بوو. ژماری گشتیی بریندارەکانیش لە دەسپێکی شەڕ لەم کەرتە گەیشتۆتە ١١١ هەزار و ٦٤٠ کەس. ئەوە لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داگیرکەران لە ڕۆژهەڵاتی قلقیلییە دوابەدوای پەلاماریان بۆ سەر دەروازەی باکووری سەرەکیی ئەم شارە ڕاپۆرت کراوە. لە ڕۆژاوای ڕامەڵایشدا هێزی داگیرکەر پەلاماری دوو گوندیان داوە.