بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی غەزە
وەزارەتی تەندروستی غەزە ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیک باسی بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی شەڕی دڕندەکارانە و جینوسایدی ڕژێمی زایونی کرد بۆ 61 هەزار و 827 کەس .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە بە پێی ئاماری ڕوژانەی خۆی ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی شەڕ و گەماروی ڕژێمی داگیرکەری زایونی دژی کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 تا ئێستا گەیشتووەتە 61 هەزار و 827 کەس و 155 هەزار و 275 کەسیش بریندار بوون .ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 51 شەهید و 369 بریندار گوازراونەتەوە بۆ نەخوشخانەکانی غەزە لە حاڵێکدا کە هەروا ژومارێک لە قوربانیان لە ژێر داروپەردووەکان و شەقامەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری ناتوانن یارمەتیان بدەن . بە پێی ڕاپوڕتەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە لە 18 مارسی 2025 وە تا ئێستا ئاماری شەهیدانی جەنایەتەکانی دوژمنی زایونی گەیشتووەتە دە هەزار و 300 شەهید و 43 هەزار فەلەستینی لە کەرتی غەزەش بێ سەرو شوێن بوونە و لە ژێر داروپەردوودان