بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی برسێتی لە کەرتی غەزە بۆ 251کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440924-بەرزبوونەوەی_ژوماری_شەهیدانی_برسێتی_لە_کەرتی_غەزە_بۆ_251کەس
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە وێرای ڕاگەیاندنی زیاد بوونی ژوماری شەهیدانی قات و قڕی و برسێتی لەو کەرتە بۆ 251 کەس روونیشی کردەوە کە 108 کەس لەو شەهیدانە منداڵن و 40 هەزار زارۆکیش بەهۆی بەد خوراکییەوە لەبەردەم کۆتایی ژیانیان دان
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئاب 16, 2025 10:42 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە وێرای ڕاگەیاندنی زیاد بوونی ژوماری شەهیدانی قات و قڕی و برسێتی لەو کەرتە بۆ 251 کەس روونیشی کردەوە کە 108 کەس لەو شەهیدانە منداڵن و 40 هەزار زارۆکیش بەهۆی بەد خوراکییەوە لەبەردەم کۆتایی ژیانیان دان

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ فەلەستینی بە هۆی بەدخۆراکی و برسێتی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارە نوێیەکان، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی کە بەهۆی بەدخۆراکی و برسێتیەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٥١ کەس زیادیکردووە کە ١٠٨یان منداڵن. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، "مورسی جەمال سەلمان"، بەڕێوەبەری ئەوقاف لە باکووری غەززە، لە پەلامارێکی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەی حەی ئەلدەرج بریندار و شەهید بووە. ژمارەی شەهیدانی کەرتی غەززە لە سەرەتای دەستدرێژیەکانی ڕژێمی داگیرکەر گەیشتووەتە ٦١ هەزار و ٨٢٧ کەس.