یونیسێف: رژێمی زایۆنی پێش دەگرێ بە هاتنی شیری وشک و ڤەکسین بۆ غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442775-یونیسێف_رژێمی_زایۆنی_پێش_دەگرێ_بە_هاتنی_شیری_وشک_و_ڤەکسین_بۆ_غەززە
"ڕیکاردۆ پریس" وتەبێژی یونیسێف پێی داگرت؛ رژێمی زایۆنی هەروا ڕێگرە لەبەردەم گوێزرانەوەی شیری وشک و ڤەکسینی منداڵان بۆ کەرتی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2025 14:32 Asia/Tehran
  • یونیسێف: رژێمی زایۆنی پێش دەگرێ بە هاتنی شیری وشک و ڤەکسین بۆ غەززە

"ڕیکاردۆ پریس" وتەبێژی یونیسێف پێی داگرت؛ رژێمی زایۆنی هەروا ڕێگرە لەبەردەم گوێزرانەوەی شیری وشک و ڤەکسینی منداڵان بۆ کەرتی غەززە.

"ریکاردۆ پریس" وتەبێژی یونیسێف وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە ئەگۆستی ڕابردوو-وە ٩٣٨هەزار پاکێجی شیری وشکی ئامادەی بەکارهێنان، لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە دەستی بەسەرداگیراوە، وتی: لەمپەرەکانی بەردەم هاتنی کاڵا زەرووریەکانی وەک کەل وپەلی پێویستی دایک و منداڵ، سورەنگ و دەرزی و سەلاجەی هەتاویی کە بۆ ڕاگرتنی ڤەکسینەکان لەبەرچاو گیراوە، پارچە یەدەگەکان، ژێنراتۆرەکانی کارەباو کەرەستەو ئامێرەکانی هاوپێوەند بە پاڵاوتن و پاقژکردنەوەی ئاو کە دەستیان بەسەرداگیراوە، بەشێوەیەکی بەرفراوان پەکی بە هەوڵە مرۆییەکان خستووە.

وتەبێژی یونیسێف هەروەها پێی داگرت: "باشکرانی ڕەوشی مرۆیی لە غەززە پەیوەستە بە ئاسانکاریی بۆ هاتنی بێ دواکەوتنی هەموو کاڵا زەروور و پێویستەکان و بەردەوامیی یارمەتی گەیاندن تەنیا ڕێگای ڕزگاریی گیانی ژمارێکی زۆر لە منداڵان و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ ئەوانە.