بەرپرسێکی باڵای جیهادی ئیسلامی: ئیدارە کردنی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە قبوڵ ناکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442858-بەرپرسێکی_باڵای_جیهادی_ئیسلامی_ئیدارە_کردنی_غەززە_لە_لایەن_ئەمریکاوە_قبوڵ_ناکرێت
جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئیدارە کردنی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە وئامادە بوونی هێزێکی نێودەوڵەتی لەو ناوچە وەک جێنشیینێک بۆ داگیرکەریی قبوڵکراو نییە.
(last modified 2025-11-17T11:17:01+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2025 11:42 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی باڵای جیهادی ئیسلامی: ئیدارە کردنی غەززە  لە لایەن ئەمریکاوە قبوڵ ناکرێت

جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئیدارە کردنی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە وئامادە بوونی هێزێکی نێودەوڵەتی لەو ناوچە وەک جێنشیینێک بۆ داگیرکەریی قبوڵکراو نییە.

“محەمەد هیندی” جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتی: دەقی ڕەشنووسی بڕیارنامەی  هەموار کراوی  ئەمریکا سەبارەت بە غەززە  هەروا  بە ناڕوونی ماوەتەوە و بابەتە سەرەکییەکانی خەڵکی ئێمە لەبەرچاو ناگرێت . ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئەو کاتەی  ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئاشتی و میکانیزمی پێکهێنانی  دیاری نەکرابێت ،  ئەم ئەنجومەنە  دەتوانێ  ببێتە داگیرکارێکی یاسایی .. جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە سەپاندنی روانگەوسیاسەتی ڕژێمی  زایونی و ئەمریکا بەسەر گەلەکەمان لە ژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندا قەبووڵکراو نیە. جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیارنامەکەی ئەمریکا بە وشەگەلی  ناڕوون  بە دوای  ڕازیکردنی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیە  و مافی گەلەکەمان گەرەنتی ناکات.