ناکۆکیی تووند لە کۆبونەوەیەکی ئەمنی رژێمی زایۆنیدا
کۆتا کۆبونەوەی کابینەی ئاسایشی رژێمی زایۆنی ناکۆکییەکی تووندی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمه پێشنیاری پێکهێنانی تیمێکی وەزاری کرد کە ئەرکی جێبەجێکردنی قۆناغی دوەمی ڕێککەوتنی ئاگربەسی لە غەززە پێ بسپێردرێت.
بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی؛ دوورخستنەوەی "ئێلی کۆهێن" وەزیری هەواڵگری لە ئەندامێتی لیژنەکە زۆر توڕەی کردوە تا ڕادەیەک کە لە دانیشتنەکەدا قسەی بە نەتەنیاهۆ بڕیوە و داوایکردوە ناوی بخرێتە نێو تیمەکەوە. هەروەها هەڕەشەی دەنگدانی دژی بڕیارەکەشی کردووە.
وادیارە دانیشتنەکە هەر لەسەرەتاوە شایەتی زیادبونی مشتومڕەکان بووە، دوای ئەوەی کۆهین پێیوابوو کە بڕیارەکە دەبێت لەلایەن هەمو ئەندامانی کابینەی ئاسایشییەوە بدرێت، نەک لەناو گروپێکی بچوکی دیارکراودا.
بەگوێرە ئەم کەناڵەی ڕژێمی زایۆنی، بەپێی پێکهاتەی پەسەندکراو، تیمەکە بریتی دەبێت لە؛ "نەتەنیاهۆ، "ئیسرائیل کاتز" وەزیری بەرگری، "یاری لڤین" وەزیری داد، "گیدیۆن ساعر" وەزیری دەرەوە، لەگەڵ هەریەکە لە وەزیرەکان "ئیتمار بن گوێر" و "بێزالێل سمۆتریچ".