کانونی یه‌که‌م 04, 2025 14:55 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی تاوانکاریی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی لە غەززە

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند؛ ژماری شەهیدانی شەڕ بۆ حەفتا هەزار و سەت و بیست و پێنج کەس و ژماری بریندارانیش بۆ سەت و حەفتاو یەک هەزار و پانزە کەس زیادی کرد.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، دووشەهید لە ژێر دارووپەردوو هێنراونەتەدەر و شانزە برینداریش گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە. لەو ماوەدا، هەشت تەرم گوێزراوەتەوە نەخۆشخانەکانی غەززە. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە هەروەها ڕایگەیاند: لەکاتی دەسپێبوونی ئاگربەسی غەززە ژماری شەهیدان گەیشتووەتە ٣٦٦ کەس و ژماری بریندارانیش ٩٣٨ کەس و بەهەژمارکرانی دوائامار، کۆی قوربانیانی شەڕی ژینۆسایدی رژێمی زایۆنی دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا گەیشتووەتە ٧٠هەزار و ١٢٥ شەهید و١٧١هەزار و ١٥ بریندار. حەماس و بەرەی گەل بۆ ڕزگاریی فەلەستینیش کاردانەوەیان بووە بەرامبەر پەلامارەکانی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی مەواسی خان یونس کە دەیان شەهیدو برینداری لێکەوتەوە و رژێمی داگیرکەریان بە بەرپرسی گشت شوێنهاتەکانی ئەو دڕندەکارییە زانی. حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەوەی وا لە ناوچەی مەواسیی خان یونس ڕووی داوە، تاوانی جەنگیی ئاشکرا و خەمساردیی لەحاند ڕێککەوتننامەی ئاگربەسە.

بەرەی گەل بۆ ئازادیی فەلەستینیش لە کاردانەوە بە پەلاماری سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر خێوەتی ئاوارەکان لە ناوچەی مەواسیی خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە، ئەو پەلامارەی بە ترسنۆکانە ناوبرد. "ئەنتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وێڕای شەرمەزار کردنی خولی تازەی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی لە غەززە وتی: هۆوهەگەری پتەو هەیە کە پێشان ئەدا، لە غەززە تاوانی جەنگیی ڕووی داوە. "مەحموود بەسەل" وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاریی غەززەش وێڕای ئیدانەکردنی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر مەواسیی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە وتی: ئەو تاوانکارییەی زایۆنییەکان لاپەڕەیەکی تازەیە لە کارەساتێکی مرۆیی بەردەوام کە تادێ ڕەهەندولایەنی بەرفراوانتری لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ