کاربەدەستێکی باڵای حەماس : نتانیاهو لەهەوڵی سڕینەوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕە لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443928-کاربەدەستێکی_باڵای_حەماس_نتانیاهو_لەهەوڵی_سڕینەوەی_ڕێککەوتنی_ئاگربڕە_لە_غەززە
کاربەدەستێکی باڵای حەماس وتی : نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە نیازی لەناو بردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و خۆشکردنی ئاگری شەڕە لە ناوچەکەدا .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2026 11:48 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی باڵای حەماس : نتانیاهو لەهەوڵی سڕینەوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕە لە غەززە

کاربەدەستێکی باڵای حەماس وتی : نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە نیازی لەناو بردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و خۆشکردنی ئاگری شەڕە لە ناوچەکەدا .

 موحەمەد نەزال  لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی  بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر  بۆ هەڵاتن لە قەیرانە ناوخۆییەکان بە دوای توند کردنەوەی ئاگری شەڕ لە ناوچەیە . موحەمەد نەزال جەختی کرد : بنیامین نتانیاهۆ لە هەوڵ دایە تا ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە لەناو ببات و ناوچەکە بۆ هەڵاتن لە قەیرانە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنی  ئاگر بدات . موحەمەد نەزال وتیشی  پێکهێنانی لێژنەیەکی پێکهاتوو  لە کەسایەتییەکانی تکنوکرات بۆ  ئیدارە کردنی کەرتی غەززە  ڕووبەڕووی شک و دڕدۆنگییەکان بووەتەوە لە لایەن  ڕژێمی نتانیاهۆ و دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین.