رژێمی زایۆنی بەپاڵپشتیی ئەمریکا، فەلەستینیەکان کۆمەڵکوژ دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444129-رژێمی_زایۆنی_بەپاڵپشتیی_ئەمریکا_فەلەستینیەکان_کۆمەڵکوژ_دەکا
لێژنە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، ڕەخنەیان گرت لە داکۆکیی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە رژێمی زایۆنیستی.
(last modified 2026-01-22T11:37:16+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2026 11:05 Asia/Tehran
  • رژێمی زایۆنی بەپاڵپشتیی ئەمریکا، فەلەستینیەکان کۆمەڵکوژ دەکا

لێژنە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، ڕەخنەیان گرت لە داکۆکیی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە رژێمی زایۆنیستی.

لێژنە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: حکومەتی ترەمپ گڵۆپی کەسکی پێشانی بکوژانی زایۆنی داوە بۆ تاوپێدانی شەڕ، ژینۆسایدو پاکتاوکردنی ڕەگەزیی. ئەو گرووپە فەلەستینیانە هەروەها ڕایانگەیاند؛ تاوپێدرانی هێرشی ئامانجمەندی رژێمی زایۆنیستی بێ پشتگریی سیاسی و یارمەتیی لۆجستیکیی بەرفراوانی حکومەتی ترەمپ، نامومکین بوو.

لێژنە خۆڕاگرەکانی فەلەستین هەروەها رایانگەیاند کە بێ دەنگەکردن و خەمساردیی جیهانی، تاوانکارانی زایۆنی بەرەو کۆمەڵکوژیی و ژینۆسایدی گەلی فەلەستین، زیاتر پاڵ پێوەناوە.