یونیسێف: دۆخی کەرتی غەززە بۆ منداڵان كوشندەیە 
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444481-یونیسێف_دۆخی_کەرتی_غەززە_بۆ_منداڵان_كوشندەیە
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند کە دۆخی کەرتی غەززە هەروا قەیراناوییە  . 
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 07, 2026 13:56 Asia/Tehran
  • یونیسێف: دۆخی کەرتی غەززە بۆ منداڵان كوشندەیە 

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند کە دۆخی کەرتی غەززە هەروا قەیراناوییە  . 

یونیسێف ئەمڕۆ ڕایگەیاند كە دۆخی گەرتی غەززە هەروا لە ڕادەبەردەر قەیراناوییە و ئەم دۆخە بۆ زۆرێک لەمنداڵان كوشندەیە . منداڵانی فەلەستینی لە كەرتی غەززە هەروا  ڕەنج دەبەن لە بۆردومانی ئاسمانی و بەهۆی لاوازبوونی سیستمی تەندروستی، ئاو و پەروەردە لە دۆخێکی زۆر  دژوار دان  .
دوابەدوای  بڕیاری دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە کەرتی غەززە،  ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند: تەنیا لە ساڵی دووهەزار و بیست و پێنجدا زیاتر لە هەشتسەد هەزار ڕاوێژکاریی پزیشکیمان بە فەلەستینییەکان داوە و زیاتر لە سەت هەزار بریندارمان چارەسەر کرد و زیاتر لە ٧٠٠ ملوێن لیتر ئاومان بۆ دابین کردووە .