خراپتربوونی هەڵسوکەوت لەگەڵ زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی زایۆنییەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444711-خراپتربوونی_هەڵسوکەوت_لەگەڵ_زیندانیانی_فەلەستینی_لە_زیندانەکانی_زایۆنییەکاندا
خراپ مامەڵەکردن و گوشاری سیستماتیک دژ بە زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی زایۆنیدا توندتر و نالەبارتر بووە و پەلاماری بەردەوام و سزادانی نادادپەروەرانە بەردەوامە.
(last modified 2026-02-17T12:19:22+00:00 )
شوبات 17, 2026 09:47 Asia/Tehran
  • خراپتربوونی هەڵسوکەوت لەگەڵ زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی زایۆنییەکاندا

خراپ مامەڵەکردن و گوشاری سیستماتیک دژ بە زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی زایۆنیدا توندتر و نالەبارتر بووە و پەلاماری بەردەوام و سزادانی نادادپەروەرانە بەردەوامە.

ناوەندی ئەسیری فەلەستین ڕایگەیاندووە: سەدان شایەتیدان سەبارەت بە لێدان و بێڕێزیکران لە کاتی سەرکوت کردنی دیلەکان لە ناو زیندانەکاندا تۆمار کراوە. دیلەکان ناچار دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر سەر و دەموچاویان لەسەر زەوی بێ و ترس لە کاتی هەڵکوتانە سەر سالوولەکاندا سەگی پۆلیس و نارنجۆکی دەنگیش بۆ تۆقاندنی زیندانییەکان بەکاردەهێنێن.

ئەم ڕێکخراوەیە پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، تەنها بەشێکی بچووک لە واقیعی ناو زیندانەکان دەردەخەن و ڕادەی یاسابەزێنی و پێشێلکارییەکان یەکجار زۆرترە.