زرینگانەوەی جەرەسی وشدار سەبارەت بە دۆخی تەندروستی لە غەززە
سەرچاوە تەندروستییەکان لە غەززە هۆشدارییان داوە لە حاند دۆخی نالەباری تەندروستیی ئەم شارە.
محەممەد ئەبووسەلمیە، بەڕێوەبەری سەنتەری پزیشکی شیفا لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: قەیرانی تەندروستیی شارەکە لەڕادەبەدەر جددییە، بەهۆی ڕێگری بەردەوامی داگیرکەران لە هاتنە ژوورەوەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی.
محەمەد ئەبو سەلمیە نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە دۆخی نالەباری غەززە و ڕاشیگەیاند، نزیکەی لەسەدا ٥٥ی دەرمانی پێویست لە ناوچەکەدا بەردەست نین و ژمارێکی زۆر لە نەخۆشەکان بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکییەوە گیانیان لەدەستداوە، بەو حاڵەشەوە داگیرکەران بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی نەهێڵن یارمەتییەکان بگەنە کەرتی غەززە.
ئەبووسەلمیە بە ئاماژە بەوەی کە منداڵان، بەساڵاچووان و ژنانی دووگیان و تووشبوانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاترین زەبریان بەردەکەوێ، وتیشی: ئەم دۆخە تەندروستییە ترسناکە بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا و شەپۆلێکی سەرمای کوشندە و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ئەنفلۆنزا تەواو کارەساتبار بووە. بزووتنەوەی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا بارودۆخی ئێستای غەززەی بە سەلمێنەری ئەنجامدرانی دڕندانەترین جینۆساید دژی فەلەستینییەکان زانی. لەم بەیاننامەیەدا، حەماس بە ئاماژە بە پێشێلکارییە بێبڕانەوەکانی ئاگربڕ، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە فشار بخەنە سەر ئەم ڕژیمە بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغی دووەمی ئاگربڕەوە. جەیمز ئەلدێری وتەبێژی یونیسێفیش ڕایگەیاند: "لەو کاتەوە ئاگربڕی غەززە ڕاگەیاندراوە، زیاتر لە ١٠٠ منداڵ لە غەززە لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی یان بۆردومانی درۆنە جەنگییەکان و بە گوللەی جەنگی شەهید بوون. سەرەڕای ئاگربڕ و ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون، برسێتی لە غەززە یەکجار زۆر بێ.