شوبات 22, 2026 19:19 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، دوو کەس شەهیدبوون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

لەو کاتەوەی ئاگربڕ لە غەززە لە ١١ی تئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە ڕاگەیەندراوە تا ئێستا ، ٦١٤ کەس شەهید بوون و هەزار و ٦٤٣ کەسی دیکەش بریندار بوونە، هەروەها تەرمی ٧٢٦ شەهیدیش لەم ماوەیەدا دۆزراونەتەوە.

بەم شەهیدانەوە، کۆی گشتی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ و دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە، هەڵکشاوە بۆ ٧٢ هەزار و ٧٢ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧١ هەزار و ٧٤١ کەس.

ڕەبحی حەلوم سیاسەتوانی فەلەستینی بە ئاماژە بە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و کوشتنی خەڵک ڕاشیگەیاند: هۆکاری بێدەنگیی جێینیگەرانیی جیهان بە تایبەت جیهانی عەرەبی و ئیسلامی لە بەرامبەر ئەم جەنایەتانە چییە؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە خەڵک و گەلانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی هەنگاوێکیی کاریگەر لەپێناو پاڵپشتیکردنی فەلەستین بگرنەبەر؟

سەرپەیڤ