درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەلخەلیل بۆ شەشەم ڕۆژی بەدوای یەکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i447792-درێژەی_پەلامارەکانی_رژیمی_زایۆنیستی_بۆسەر_ئەلخەلیل_بۆ_شەشەم_ڕۆژی_بەدوای_یەکدا
شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای زایۆنیستی بە چەکەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، پەلاماری چەند شوێنێکی نیشتەجێبوونیان دا لە پارێزگای ئەلخەلیل و کەمپی "ئەلفەوار" لە باشووری شارەکەو جگە لە وەستاندنی فەلەستینییەکان و پشکنینی جەستەیی و ئازاردانیان لە بازگەکانی نزیک گۆڕەپانی"ئەلجەلدە" لە شاری ئەلخەلیل، هێرشیان کردەسەر ماڵی فەلەستینییەکان و دەستیان کرد پشکنینیان.
(last modified 2026-10-28T15:47:07+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2026 19:14 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەلخەلیل بۆ شەشەم ڕۆژی بەدوای یەکدا

شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای زایۆنیستی بە چەکەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، پەلاماری چەند شوێنێکی نیشتەجێبوونیان دا لە پارێزگای ئەلخەلیل و کەمپی "ئەلفەوار" لە باشووری شارەکەو جگە لە وەستاندنی فەلەستینییەکان و پشکنینی جەستەیی و ئازاردانیان لە بازگەکانی نزیک گۆڕەپانی"ئەلجەلدە" لە شاری ئەلخەلیل، هێرشیان کردەسەر ماڵی فەلەستینییەکان و دەستیان کرد پشکنینیان.

 

شارەوانیی ئەلخەلیلیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لەدرێژەی پەلامارە سەربازییەکان، ژماری ئاوارەکان لەو شارە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٩٦٩ کەس کە حەوتسەد و هەشتا خێزان لەخۆ دەگرێ.

لەماوەی دوو رۆژی یەکەمی پەلامارەکان، ئەلخەلیل شایەتی کۆچی زۆرەملێی بەرفراوانی بەسەدان فەلەستینی، وێرانکردنی ماڵ و نشینگەکان، دامەزراوەو یەکە بازرگانییەکان، لەناوبردنی ژێرخانەکان و گۆڕانی ژمارێک ماڵ و خانووبەرە بۆ سەربازگەو هەڵکردنی ئاڵای رژیمی زایۆنیستی لەسەر ئاسمانەکانیان بووە. بەپێی ڕاگەیێندراوی دامەزراوەی کاروباری یەخسیرانی فەلەستینی، چەکدارانی زایۆنی لە رۆژی هەینییەوە هەتا دووشەممە هەشتا و پێنج هاووڵاتیی فەلەستینیان لە پارێزگای ئەلخەلیل قۆڵبەست کردووە.