حەماس: گۆڕانکاریی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، شکستێکی ستراتژییە بۆ داگیرکەران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i447966-حەماس_گۆڕانکاریی_لە_هەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا_شکستێکی_ستراتژییە_بۆ_داگیرکەران
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی: پێشهاتی هەڵبژاردنیی ئەمریکا، شکستێکی ستراتژییە بۆ داگیرکەران. ژمارێک بەربژار بەئاشکرا پاڵپشتیان لە گەلی فەلەستین و مافە ڕەواکانی کرد.
(last modified 2026-11-07T10:10:24+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2026 08:40 Asia/Tehran
  • حەماس: گۆڕانکاریی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، شکستێکی ستراتژییە بۆ داگیرکەران

ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی: پێشهاتی هەڵبژاردنیی ئەمریکا، شکستێکی ستراتژییە بۆ داگیرکەران. ژمارێک بەربژار بەئاشکرا پاڵپشتیان لە گەلی فەلەستین و مافە ڕەواکانی کرد.

 

باسم نەعیم ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس وتی: گۆڕانکاریی لەهەڵبژاردنیی ئەم دواییەی ئەمریکاو سەرکەوتنی بەرچاوی لایەنێکی هەڵبژاردن بەسەر خەنیمەکەیدا، لە وڵاتێک بە داڕشتی دیموکراسییانەی ریشەدار، بابەتێکی نائاسایی نییە، بەڵام پێشهاتی گرینگتر، گۆڕانی بنەڕەتی لەهەڵوێستی ژمارێک لە بەربژاران بەرامبەر داگیرکەران و لۆبی زایۆنیستییە. نەعیم رایگەیاند: ژمارێک لە بەربژاران بەئاشکرا داکۆکیان کرد لە گەلی فەلەستین و مافە ڕەواکانی و ژینۆساید لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد. تەنیا چەند ساڵ لەمەوبەر، گرتنەبەری وەها سیاسەت و هەڵوێستێک، دەیتوانی داهاتووی سیاسیی هەر بەربژارێک بخاتەبەر مەترسیی و تەنانەت، بەرەوڕووی پێوشوێنگیران، تۆمەتی دژایەتییکردنی یەهوودییەت یان پشتگریی لە تیرۆریزم بکا؛ بەڵام ئیستا گرتنەبەری هەڵوێستی لەوچەشنە، نیشانەی گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەمریکادا. ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وتیشی: ئەو گۆڕانە هاوکات لەگەڵ پێشهات و ڕووداوەکانی پەیوەست بە پارتی دیموکرات، بەدیهاتووە، بۆ نموونە سەرکەوتنی بەربژارانی نزیک لە ڕەوتەکانی چەپی سۆسیالیستی و چەپی رادیکال و لەبەرامبەردا، شکستهێنانی ژمارێک کەسایەتیی سەربە بلیمەتانی نەریتیی پارتەکە. بەقسەی نەعیم، ئەو بلیمەتە نەریتییانە بەشی هەرەگرینگی داڕشتی چەسپاو و جێگیری دەسەڵات و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا؛ بەتایبەت لەبواری داکۆکی ڕەها لە داگیرکەرانیان پێکهێناوە. بەوتەی ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسیی حەماس، ئەوەی وا لە ئەمریکا ڕووی دا، شکست هێنان و کارەساتێکی ستراتژییە بۆ داگیرکەران ولەبەرامبەردا، بازدانێکی ستراتژیک بەقازانجی پرسی فەلەستینەو ئەو پرۆسە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لەپێناو کۆنترۆڵکردنی سیاسەتی لایەنگرانەی ئەمریکا لە داگیرکەران و سیاسەتە توندئاژۆکانی لەناوچەدا. نەعیم لە کۆتایی دا سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە لە دەسپێکی نەبەردی "باهۆزی ئەقسا" ڕۆڵیان بووەو بە گرینگترین نەبەردی سەدەی وەسف کرد کە ڕێگای بۆ ئەو گۆڕانکارییانە واڵا کرد. ناوبراوهەروەها سوپاسی خۆڕاگریی و ئەمەگداریی گەلی فەلەستینی کردو وتی: ئەو خۆڕاگریی و ڕاوەستاوییە پاڵنەر بووە لە دەرکەوتن و ئاشکرابوونی هەلوێست و کاردانەوە جیهانییەکان بۆ نەیارەتی لەگەڵ حکومەتە دوژمنکارەکان و کردەگەلی شەڕئەنگێزانەیان.