فەلەستین
-
ئەبوو عوبەیدە: تەنیا دەسکەوتی دوژمن کاولکاریە
May 18, 2024 04:34وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لەمیانەی گوتارێک لە دوسەدو بیست و پێنجەمین ڕۆژی شەڕ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە تەنیا دەسکەوتی دوژمن لەم ماوەدا کاولکردنی کەرتی غەزە بوە.
-
بەیاننامەی جیاجیای گرووپە فەلەستینیەکان بەبۆنەی ساڵڕۆژی "نەکبەت"
May 16, 2024 14:45بزووتنەوەکانی حەماس، جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، فەتح و گرووپە فەلەستینیەکانی دیکە، بەیاننامەی جیاجیایان لە حەفتاو شەشەمین ساڵوەگەڕی"نەکبەت"دا دەرکرد.
-
جیهادی ئیسلامی: سەرەڕای تێپەڕێنی ٧٦ ساڵ گەلی فەلەستین هەروا خۆڕاگر ڕاوەستاوە
May 16, 2024 14:00بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بەبۆنەی حەفتاو شەشەمین ساڵهاتی ڕۆژی نەگبەتی پێداگری کرد لەسەر بەردەوەامی خۆڕاگری.
-
زەبری قورسی خۆڕاگریی فەلەستین لە زایۆنییەکان لە هەڵمەتێکی هیبریدی و هەمەلایەنەدا
May 16, 2024 10:45خۆڕاگریی فەلەستین باسی هەڵمەتی بەرفراوانی خۆی کرد دژ بە سوپای رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە و کوژرانی لانیکەم ١٢ کەس لەوان لە هەڵمەتێکی هیبریدی و هەمەلایەنەدا لە ئوردوگای جەبالیا لە باکوری ئەو ناوچەیە.
-
حەماس: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە ئیدیعای جێهێشتنی دانوستانەکان لەلایەن حەماسەوە، گاڵتەی بەگشت جیهان کردووە
May 16, 2024 09:30ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی حەماس پێی داگرت؛ "جەیک سالیوان"ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە داواکردن لە گەلانی جیهان بۆ ڕازیکردنی حەماس بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان و ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ ڕێککەوتننامەی ئاگربەس، گاڵتەی بەگشت جیهان کردووە.
-
پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر شاری غەززە، چوار شەهیدو نۆ برینداری لێکەوتەوە
May 15, 2024 10:30پەلامارەکانی سوپای رژێمی داگیرکەر بۆسەر خانووبەرەو نشینگەکانی خەڵکی بێ دەرەتان و سیڤیلی شاری غەززە، چوار شەهیدو نۆ برینداری لێکەوتەوەو چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە ژماری قوربانیان زیاد بکا.
-
دە هەزار فەلەستینی ئێستایش هەر لە ژێر دار و پەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا بێسەر و شوێنن
May 15, 2024 09:44ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی داگیرکەر ئێستایش هەر بەردەوامە لە پەلاماردانی هێزەکانی فریاگوزار و یارمەتیدەر.
-
بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و کەرتی ڕۆژاوا
May 15, 2024 09:30بە تێپەڕینی دووسەدو بیست و یەک ڕۆژ لە دەسپێبوونی شەڕی دژ بە غەززە، هێزی داگیرکەر ئێستایش هەر بەردەوامە لەسەر بۆدرومانەکانی.
-
بەردەوامیی بۆدرومانەکانی کەرتی غەززە لەلایەن زایۆنییەکانەوە
May 14, 2024 16:30فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئۆردوگای نوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.
-
ئانڕوا: زیاتر لە ١٥٠ هەزار ژنی دووگیان لە غەززە لە ڕەوشێکی نالەباری تەندرووستیدان
May 14, 2024 15:45ڕێکخراوی ئانڕوا وشداری دا: زیاتر لە ١٥٠ هەزار ژنی دووگیان لە غەززە بەتایبەت بە هەمدیسان ئاوارە بوونەوەی خەڵک و هەڵاتنیان لە ڕەفەح لەبەر دەسدرێژییە بێوچانەکانی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە، بەرەوڕووی ڕەوشێکی نالەباری تەندرووستی بوونەتەوە.