فەلەستین
-
عیزەت ئەلڕەشق: ئیدیعای ئەمریکا، درۆیە، خەڵکی غەززە بە چەکی ئەمریکی شەهید دەبن
تهمووز 27, 2024 05:56ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وتی: ئیدیعای نیگەرانیی بەرامبەر رەوشی مرۆیی و پەرۆشبوون لەحاند ئێش و مەینەت کێشانی خەڵکی غەززە، درۆیەکی ئەمریکییە.
-
بەردەوامیی رەخنەوگازندەی بەرپرسانی فەلەستینی لە قسەکانی نەتانیاهو لە کۆنگرێسی ئەمریکا
تهمووز 27, 2024 09:13"سامی ئەبوو زوهری" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی: نەتانیاهو لە وتاردانەکەی خۆی لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەریخست کە لەدووی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ نیە.
-
شەهیدبوونی یەک لە ڕێبەرانی بەندکراوی حەماس لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنی
تهمووز 27, 2024 09:09ڕێکخراوەکانی بەرپرسی کاروباری دیلە فەلەستینیەکان رایانگەیاند، یەکێ لە ڕێبەرانی بەندکراوی حەماس لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنی، شەهید بووە.
-
زەبری قورسی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە هێزی زایۆنی
تهمووز 26, 2024 19:53هاوکات لەگەڵ ٢٩٤ـهەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دژ بە خەڵکی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە بەرە و میحوەرە جۆراوجۆرەکاندا زەبری قورسیان لە زایۆنییەکان داوە.
-
درێژەی جەنایەتی زایۆنییەکان لە ٢٩٣یەمین رۆژی ژینۆسایدی ئەو رژیمەو ئەمریکا دژ بە غەززە
تهمووز 25, 2024 21:16کوشت و بڕی فەلەستینیەکان، کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوایی لە حاڵێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە چۆتە نێو ٢٩٣یەمین رۆژی خۆیەوە، کە "بێنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی ئەو رژیمە، لە وتاردانەکەی لە کۆنگرێسی ئەمریکا، بەو پەڕی بێ شەرمییەوە، ژینۆساید لە غەززە کە تائێستا شەهیدبوونی٣٩هەزار و ١٧٥ فەلەستینی لێکەوتووەتەوەو زۆربەیان ژن و منداڵن، بە شەڕی نێوان دڕندایەتی و شارستانیەت ناوبرد.
-
ڕەخنەی حەماس لە کۆمەڵگەی جیهانی: با لەجیات شەرمەزارکردنی زایۆنیستەکان هەنگاوی بەکردەوە هەڵبگرن
تهمووز 25, 2024 14:13بزوتنەوەی حەماس پێداگری کرد کە با کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەجیات شەرمەزارکردنی فۆڕمالیتەی زایۆنیستەکان هەنگاوی بەکردەوە هەڵبگرن بۆ ڕاگرتنی دڕندەکاری داگیرکەران لە غەزە.
-
شەهید بوونی 366 فەرمانبەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەززە /ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وشداری دایە ئەمریکا
تهمووز 25, 2024 11:16بەپێی ڕاپۆرتی نهێنیی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە هەتا کۆتایی ژووئەن لانیکەم سێسەد و شەست و شەش ئەندام، فەرمانبەر و بنەماڵەی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەززەی شەهید کردووە.
-
بەردەوامی جەنایەتی زایۆنیەکان لەدژی فەلەستینیەکان لە ٢٩٢مین ڕۆژ لە ژێنوسایدی ئەم ڕژێمە و ئەمریکا
تهمووز 25, 2024 09:06پەلامارە دژە مرۆڤیەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کەرتی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە لە حاڵێکدا چووەتە ناو ٢٩٢مین ڕۆژی خۆی کە سەربازانی ئەم ڕژێمە لە جەنایەتێکی تر سێ گەنجی فەلەستینی تریان بە زەبری گوللە شەهید کرد.
-
هاویژرانی بیست مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان
تهمووز 24, 2024 21:01سەرچاوەکانی هەواڵ باسی هاوێژرانی بیست مووشەکیان کرد لە خاکی لوبنانەوە بەرەو ناوچەداگیرکراوەکان .
-
ئانروا : بە ترۆریست زانینی ئەم ئاژانسە، کارتێکەری مەترسیداری هەیە لەسەر داهاتووی ئاوارە فەلەستینیەکان
تهمووز 24, 2024 12:36وتەبێژی ئاژانسی فریاکەوتن و کاردوزینەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان " ئانروا" ڕایگەیاند کە کاری کنیسێت" پەرلەمان"ی" ڕژێمی زایۆنی لە بە ترۆریست ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکخراوە فریاکەوتنە، کارتێکەری مەترسیداری دەبێت لە سەر سەقام وداهاتووی ئاوارە فەلەستینیەکان بەتایبەت لە ڕۆخی خۆرئاوایی ، بەیتۆلمۆقەدەس و کەرتی غەززە.