-
٢٥ فەلەستینی لە غەززە لە سەرما ڕەقبوونەوە
کانونی یهکهم 30, 2025 12:52بەرگریی شارستانی غەززە ڕایگەیاندووە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و سەرما و سۆڵە، هەر لەم مانگەدا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە شەشیان منداڵن.
-
قەسام هەواڵی شەهیدبوونی وتەبێژەکەی و ناساندنی وتەبێژی نوێی راگەیاند
کانونی یهکهم 29, 2025 15:35لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس بە فەرمی شەهیدبوونی ئەبو عوبەیدە وتەبێژەکەی ڕاگەیاند و لە هەمان کاتدا باسی ناساندنی جێگرەوەی ناوبراوی کرد.
-
خێوەتی ئاوارەکان لە غەززە چیدی بەرگەی سەرماو باران ناگرێ
کانونی یهکهم 29, 2025 14:49وتەبێژی فریاگوزاری غەززە وتی : خێوەتەکان لە کەرتی غەززە بە تەواوی بێ کەڵک بوونە و بەرگەی سەرما و باران ناگرن .
-
جێژنی دەرچوونی ١٦٨ پزیشک لە غەززە لەناو خوێن و وێرانکاریدا
کانونی یهکهم 28, 2025 05:22لە دیمەنێکدا کە ئیرادەی خەڵکی غەززەی نیشان دەدا، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕێو ڕەسمی دەرچوونی ١٦٨ پزیشکی کە بڕوانامەی “بوردی فەلەستینی”یان بە سەرکەوتووییەوە لە حەوشەی کۆگەی شیفا لە ڕۆژئاوای شاری غەززەیان وەرگرت بەڕێوە برد.
-
خۆڕاگریی فەلەستین چەک دانانێت
کانونی یهکهم 26, 2025 19:55هەردوو گرووپە خۆڕاگرییەکەی حەماس و جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بە ئاماژە بە بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی پێیانداگرت لەسەر ئەوەی کە خۆڕاگریی فەلەستین هەرگیز چەکی خۆی دانانێت.
-
کوژرانی دوو زایۆنی لە زنجیرەهەڵمەتێکدا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو
کانونی یهکهم 26, 2025 16:45سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندووە کە چەن زنجیرەهەڵمەتێک لە سێ ناوچەی جیاواز لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دراون و لە ئەنجامدا دوو زایۆنیی گیانیان لەدەستداوە.
-
سەوابتە: دەرمان بووە بە چەکێک لەدەست داگیرکەرانی زایۆنیدا
کانونی یهکهم 25, 2025 14:23سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومیی لە غەززە وێڕای ئاماژە بە شپرزەبوونی بارودۆخی ئەو ناوچە، وتی: داگیرکەران بەبیانووی پڕووپووچی ئاسایشی، پێش بە هاتنی کەرەستەو پێداویستیی پزیشکی دەگرن و لە کەمیی دەرمان وەک چەکێک لەدژ کەسانی مەدەنی لە غەززەدا کەڵک وەردەگرن.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە لە سەروبەندی قات و قڕییەکی هەمەلایەنە دایە
کانونی یهکهم 24, 2025 14:10ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند کە غەززە لە سەرووبەندی قات و قڕییەکی گشتداگر دایەو کەمیی بەرچاوی دەواو دەرمان و کەرەستە پزشکییەکان، زۆر هەست پێ دەکرێ.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزار و ٩٤٢ کەس
کانونی یهکهم 23, 2025 14:44لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٥ شەهید و ٣ برینداری دیکە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە.
-
تەشەنەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە بەهۆی پەرەی نائەمنیی خۆراک
کانونی یهکهم 23, 2025 09:46بەرنامەی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک ناسراو بە "ئای پی سی" وشداری داوە لەحاند تێکچوونی بێوێنەی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سنووردارکردنی هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان و گەمارۆدانی ئەم کەرتە هەر بەردەوامە.