کوژرانی دوو زایۆنی لە زنجیرەهەڵمەتێکدا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443581-کوژرانی_دوو_زایۆنی_لە_زنجیرەهەڵمەتێکدا_لە_باکووری_فەلەستینی_داگیرکراو
سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندووە کە چەن زنجیرەهەڵمەتێک لە سێ ناوچەی جیاواز لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دراون و لە ئەنجامدا دوو زایۆنیی گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2025-12-26T13:17:46+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2025 16:45 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو زایۆنی لە زنجیرەهەڵمەتێکدا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو

سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندووە کە چەن زنجیرەهەڵمەتێک لە سێ ناوچەی جیاواز لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دراون و لە ئەنجامدا دوو زایۆنیی گیانیان لەدەستداوە.

لەم زنجیرە هەڵمەتەدا لانیکەم دوو شارۆچکەنشین کوژراون و  ٦ زایۆنییش بریندار بوونە. ئەم زنجیرە هێرشە لە ناوچەی باشووری جەلیل دەستی پێکردووە و لە قۆناغی یەکەمدا شارۆچکەنشینێکی زایۆنی چەقۆگاز کراوە و کوژراوە. ئەم میدیایانە ڕایانگەیاندووە کە لە قۆناغی دیکەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا کە بە کردنەژێرەوەی زایۆنیەکان و هێرش بە چەکی سارد لە شارۆچکەی "ئەلعەفولە" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجامدراوە، زایۆنییەکی دیکە کوژراوە و شەش کەسیش بریندار بوون.