رۆڵی سەردار سولەیمانیی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق
شەھید سەردار سولەیمانی پێوەندیەکی دێرین و گەرمی لە گەڵ سەرکردەکوردەکانی ھەرێمی کوردستان ھەبوو .
لە ماوەی ئامادەبوونی داعش لە عێراق ، رۆڵی سەردار سولەیمانیی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق حاشاھەڵنەگرە . بۆ وێنە ھەرێمی کوردستان کاتێ کە داعش بڕیاریدا پەلاماری بکاتە سەر و گەمارۆی ھەولیر بدات ، یەکەم وڵات کە بە ھانای ھەرێمەوە چوو ئێران بوو و ئەم وتەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات جێگەی سەرنجە کە گوتبووی ئێران یەکەم وڵاتی ئامادەبوو و یارمەتیدەری کورد لە بەرامبەر داعش دا بوو .
سەردار شەھید قاسم سولەیمانی بۆ داکۆکیی لە عێراق و بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش پێشەنگ بوو . لە راستیدا سەردار سولەیمانیی جیا لە دراوسێیەتی عێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لەببەیکی بە فەتوای مەرجەعیەتی عێراقیش گوت و ھاوڕێی حەشدی شەعبی رووبەڕووی داعش بووەوە .
داعش لە ماوەی سێ ساڵ ئامادەبوون لە عێراق زەبری قەرەبوو نەکراوی ئابووری ، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیی و ئاسایشیی لەم وڵاتە وەشاند . فەرماندەی کۆچکردووی ھێزی قودسی ئێران شان بە شانی خەباتکارانی عێراق و بەشێوەی مەیدانیی بەرنگاری تیرۆریسمی داعشی بووەوە . ئەم خەباتە لە کاتێک دابوو کە ھێزەکانی بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم نەک لە ھەمان سەرەتاوە بەڵکوو تەنیا کاتێک پێیان زانی داعش بووە بە ھەڕەشە لەسەر رۆژاواش ، روویانکردە شەڕی داعش .
خزمەتێکی دیکەی سەردار سولەیمانیی بە عێراق یارمەتیدانی خەباتکارانی ئەم وڵاتە بۆ بەرگریی لە یەکپارچەیی عێراق بوو . داعش بە فەرمیی ھەڕەشەیەک بوو لەسەر جوگرافیای عێراق چونکە یەک لەسەر سێی خاکی ئەم وڵاتەی داگیرکردبوو و بە نیازی پێکھێنانی وڵاتێکی دیکە لەسەر خاکی عێراق بوو . سەرداری سپەھبود سولەیمانیی لە ژیاندنەوەی خۆڕاگری لە عێراق رۆڵێکی تۆخی ھەبووە و لە تەنیشت گروپەکانی خۆڕاگریی عێراق بو پاراستنی یەکپارچەیی ئەم وڵاتە کاری کرد .