کۆبوونەوەی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا
ئێواره‌ى ڕۆژی دوشه‌ممه له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوغانی سه‌رۆک کۆمارى تورکیا هاوڕێ لەگەڵ شاندێکى یاوه‌رى، گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆک وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پێشوازى لێ‌کرا.
لە کۆبونه‌وه‌یه‌کدا سه‌ردانى ئه‌ردوغان بۆ به‌غدا و دیدار و کۆبونه‌وه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت له بوارى ئابورى، بازرگانى و هاریکاریى ئه‌منیدا، تاوتوێ کران.
هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى کرد له‌سەر ئاماده‌یی حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیایش لەو کۆبوونەوەیەدا به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌که‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستانی دووپات کرده‌وه و ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ى دەربڕی بۆ هاریکاریى هاوبه‌ش و بره‌ودانى زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها داکۆکىشی کرد له پێویستی گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که، چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و مسۆگه‌رکردنى مافى پێکهاته‌کان.
لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ڕێککهوتتنامه و یاداشته‌کانی لێکگه‌یشتنی تورکیا و عێراق، پاراستنی ئاسایشی سنوور، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ندین باس و بابه‌تى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.