ئه‌یلوول 30, 2024 13:23 Asia/Tehran
  • حیزبوڵا ئێستایش هەر هەزاران خەباتکار و ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی جەنگی هەیە

ڕۆژنامەیەکی ئامریکایی نوسی کە سەرباری تیرۆر کرانی سەید حەسەن نەسروڵا، حیزبوڵای لوبنان ئێستایش هەر هەزاران چەکدار و ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی جەنگی لەبەردەستدایە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ بە ئاماژە بە کێشەکانی بەردەم ڕژێمی زایۆنی لە بەرەی لوبناندا نووسی کە سەرباری ئەوەی کە سەید حەسەن نەسروڵا تیرۆر کراوە، بەڵام  حیزبوڵای لوبنان ئێستایش هەر خاوەنی هەزاران هێزی راهێنراو و ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی جەنگییە. 

لەم راپۆرتەدا هاتووە ؛ کێشە ئیسراییل لەوەدایە کە ئامانجە راگەیەنداروەکەی، واتە گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان ، تەنیا بە پەلاماری ئاسمانی و بۆردومان کردن نایەتەدی. حیزبوڵای لوبنان بەجاران ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی ئاوارەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو تەنیا لە ڕێگای راگیردرانی شەڕ لە غەززە گونجاوە.

ئەم حیزبە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەوڵێکی ڕژێمی زایۆنی لەپێناو داگیرکاری و پەلاماری زەوینی بۆ سەر لوبنان و دەستپێکردنی شەڕێکی گشتداگر لەگەڵ ئەم وڵاتە. 

سەرپەیڤ