ڕاکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی بۆ بەشی نەوت وگاز لە تاران
ڕویدادی گۆڕان لە وەبەرهێنان وگەشە لە پیشەسازی نەوت وگازی ئێران بە مەبەستی ناساندنی زیاتر لە ٢٠٠ وەبەرهێنەر بەڕێوە چوو.
ئێران بە بەڕێوەبردنی کۆنفرانسێک لە بارەی وەبەرهینان لە بەشەکانی نەوت وگاز ، دەرفەتی تازەی هاوکاریەکانی ئابووری وگەشەی ناسا ند.
بەرپرسانی ئێران لەم کۆنفرانسەدا گەڵاڵەی گەورەیان لەبەشی دەرهێنان وهەڵێنجانی نەوت وگاز لە وڵات ناساند و لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ هاوبەشی ستراتژی لەگەڵ لایەنە جۆربەجۆرەکان ووەبەرهێنانە درێژ خایەنەکان ڕاگەیاند.
موحسێن پاک نژاد- وەزیری نەفتی ئێران : مەبەستی سەرەکی ئێمە گەشەی بەشەکانی نەوت وگازی ئێران وبەرزبوونەوەی بەرهەم هێنانە.
ئێمە لەم کۆنفرانسە دا نزیک بە دووسەد دەرفەتی وەبەرهێنانمان ناساند کە باێخی ئەم گەڵاڵانە نزیک بە ١٣٥ ملیار دوڵارە. گەڵاڵەگەلێک وەکوو نەفەتی پارسی باشووری پیشاندەری وادە وبەڵێنی ئێمە بەبە شداری کردن لە ڕەوتی گەشەی جیهانیە.
ساڵانێکی زۆر بایکۆت بووەتە هۆ ئێران پاڵ بدات بە توانائیە ناوخۆییەکانی خۆی بەڵام ئێستاکە کاربەدەستانی ئێران دەبێژن هۆگریان هەیە لە وەبەرهێنەران و پسپۆڕە دەرەکیەکان بۆ دۆزرانەوە وهەڵێنجانی سەرچاوەکانی بەردەم لە بەشی نەوت کەڵک وەربگرن.
" خوزە ڕافائیل سیلوا ئاپونتە" باڵوێزی ڤێنزۆئیلا لە ئێران : ڤێنزوئیلا یش هەروەک ئێران وەکوو یەکێک لە ئەندامانی بناغەدانەری ئۆپێک مسۆگەرانە لەم دەستپێشخەریەی ئێران پشتیوانی دەکات. بەڕێوەبردنی وەها کۆنفرانسان گەلێک هاوکاری ستراتژیکی ئێمە لەبەشی وزە بە تایبەت لە بەشی نەوت وگاز وپیترۆشیمی پەرە پێتەدات . ئێمە لەم کۆنفرانسە بەشداریمان کردووە هەتا لەسەر ڕوانگە هاوبەشەکانی وڵاتەکەمان لەگەل ئێران پیداگری بکەین .
ئێران هەوڵ ئەدات بەرهەمهێنانی وزە پەرەپێبدات هاوکات لەسەر هاوبەشیە نێودەوڵەتیەکان پیداگری دەکات وهەوڵ ئەدات هاوبەشی وبەشداری کردن لەگەڵ وڵاتانێک کە لەگەڵ تاران هاوکاری نەفتیان هەیە بەهێزتر بکات.