تۆڕی ئەپەستین و قەیرانی متمانە لە ناو بلیمەتانی ئوروپایی
بڵاو بوونەوەی بەڵگەكانی هاوپەیوەند بە جێفری ئەپستەین میلیاردری ئەمریكایی تاوانكاری جینسی ، نەک تەنیا بلیمەتانی ئەمریکی، بەڵکو شازادە و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی ئەوروپایی خستۆتە ناوەندی ڕیسوایەكی بێ وێنە.
بڵاو بوونەوەی بەڵگەكانی هاوپەیوەند بە جفری ئەپستین ملیاردری تاوانكاری جینسی ڕەهەندگەلی بەربڵاوتری لە پەیوەندیەكانی ناوبراوی لە گەڵ بلیمەتانی سیاسی و پاشایەتی ئوروپای ئاشكرا كردووە و كردوویەتیە قەیرانێكی بێ وێنە .
ئەم ئاشکراکردنانە ئەوە دەردەخەن کە شازادەکان و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی ئەوروپا پەیوەندییان لەگەڵدا هەبووە و ئەمەش شەرعیەت و ئیعتباری دامەزراوە سیاسی و پاشایەتیەكانی ڕووبەڕووی تەنگژە کردووەتەوە.
لە ئینگلیز شازادە ئاندرو نازناوی پاشایەتی خۆی لەدەس دا و گوشارگەلێكیش خراوەتە سەر سەروك وەزیران. لە نورویج فەڕانسا ئوسلواكی سوئید و بەلجیكیش بڕێك لە كاربەدەستان و ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتی ڕووبەڕووی لێكوڵینەوە دەس لە كار كیشانەوە یان ڕەخنەی گشتیی بوونەتەوە .
تەنانەت پەیوەندی و دیدارگەلێك كە لەوانەیە یاسایی نەبێت بە هوی چۆنیەتی پەیوەندی لە گەڵ ئەپەستین بووەتە قەیرانگەلێكی سیاسی و ئەخلاقی .
ئەو دۆسیە جگە لە خەسار گەیاندن بە قوربانییەكان متمانەی گشتیی بە بلیمەتان و دامەزراوە ئوروپاییەكانی تێكداوە و پێی دەچێیت بە بڵاو كردنەوەی بەڵگەگەلی زورتر ئاستەكەی بەربڵاوتر بێت شیكاران بڕوایان وایە ئەو ڕیسواییە دەتوانێ ببێتە هۆی پێداچوونەوە لە پێوەرە ئیخلاقییەكان و شەفافیەت و لێپرسینەوە لە بەرزترین ئاستەكانی دەسەڵاتدا .