یەکیتی نیشتمانی کوردەکانی سووریا ،دانووستانەکانی ژێنیڤی بایکۆت کرد
لەگەڵ بایکۆتی دانووستانەکانی ژینیڤ ٥ لە لایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سوریا ، ئێستا کوردەکانی سوریا هیچ نوێنەرێکیان لە دانووستانەکان بۆ داهاتووی سوریا دا نییە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێرانەوە لە زێر نیوز ، عەبدولکەریم بەشار ، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سوریا لە قسە گەلێک دا بە ئاماژە بە وەی کە ، ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سوریا دانووستانەکانی ژینیڤی بایکۆت کردووە ، وتی : لە بارەی بارودۆخی کوردەکانی سوریا لەم وڵاتە ڕاپۆرتێک ئامادە کرابوو کە ئەم ڕاپۆرتە لە ڕێ ئەنجوومەنی باڵای نەیارانی سوری بە ئاگاداری ڕێکخراوی نەتەوەکان گەییندراوە . بەڵگە گەلێک کە لە تەشکی ڕاپۆرت بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێکرابوون سەرەتا ڕێککەوتنیان لە سەر کرا بەڵام پاشان بە هۆی نادیار ئیتر بەو ڕانەگییشتوون . شایانی باسە ، دانووستانەکانی ژینیڤ ٥ لە ٢٤ مارچی ٢٠١٧ لە ژینێڤ لە نێوان نوێنەرانی دەوڵەتی ناوەندی سوریا و نوێنەرانێک لە نەیارانی سوریا پێکهاتووە . ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سوریا لە ٨ پارتی جۆر بە جۆر ی سوریا پێکهاتووە .، لەگەڵ بایکۆتکردنی ئەم دانووستانانە پاشگەز بووە لە ئامادە بوون لەو دا و بەم چەشنە ئیتر هیج نوێنەرێکی کوردەکان لە دانووستانەکان ژینیڤ دا بەشداری ناکات .