تشرینی دووه‌م 05, 2025 18:24 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی دابینکرانی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشتە دواقۆناخ

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: گەڵاڵەی تۆکمەی دابینکرانی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە قۆناخەکانی کۆتایی و بە ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی هەڵبژاردن بەمەبەستی بەڕێوەبردنی هێمنی هەڵبژاردنەکان، گەڵاڵەکە تۆکمە کراوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق وێڕای ئاماژە بە جێبەجێکرانی چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی هەڵبژاردن بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتوویی گەڵاڵە ئاسایشییەکە، پێی داگرت؛ هاواهەنگییەکی بەرفراوان لەگەڵ گشت یەکەکان کراوە بە مەبەستی دابینکرانی پرۆسەی هەڵبژاردن بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتە.

سەرتیپ تەحسین خەفاجی بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق وتی: ڕۆڵی وەزارەتی بەرگری لە دابیکردنی ئاسایشی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە دەس پێ بووەو ئەو وەزارەتخانە لەڕێی لیژنەی باڵای ئاسایشەوە هاوبەشی گەڵاڵەی ئاسایشیی تایبەتی هەڵبژاردنەکان بووە. خەفاجی وتیشی؛ وەزارەتی بەرگریی تائێستا چەندین جار ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەڕێوە بردووە.

سەرپەیڤ