گەشتی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کوردانی سووریا
تشرینی دووهم 05, 2025 18:50 Asia/Tehran
هێزەکانی بەناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئامادەبوونی خۆیان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کوردانی سووریا لە باکووری پارێزگای حەسەکە، بەهێز کردووە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی بەناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، گەشتێکی هاوبەشی زەوینی و ئاسمانیی کەم وێنەیان هاوڕێ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە تەل تەمر هەتا ئەبوو ڕاسین، ئەنجام داوە. هاوکات، کاروانێک بریتی لە؛ ١٧ بارهەڵگری کەرەستەو ئامێری سەربازی، لۆجستی و باری نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە گەیشتۆتە سووریاو گوێزراوەتەوە بۆ پێگەی هاوپەیمانی لە گردووپەڕی حەسەکە. ئەو کردانە پێشاندەری ڕێکخستنەوەو بەهێزکرانی بنکەو پێگەکان و ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکایە لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.