دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا بۆ َئازادی شارۆچکەی "بەیت نایم"
سەرچاوەکانی سوری باسیان لە پێشڕەوی سوپا بەرەو شارۆچکەی "بەیت نایم" لە "غوتەی ڕۆژهەڵاتی" کرد لە سوریا دا .
سەرچاوەیەکی مەیدانی سوری لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری ەتسنیم وتی : هیزەکانی سوپای سوریا بە پستگری هێزەکانیی هاوپەیمان دوای دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چەندین میحوەر لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیەمشق ، پێشڕەوی بەرەو شارۆچکەی " بەیت نایم" دەستپێکردووە کە تا بە ئێستا توانیویانە ژمارێک لە مەزراکان و ناوچە ی "خرابو" ئازاد بکەن . هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها چەندین گوندیان لە یحلەب (باکووری سوریا) دوای تێکداڕمانی مۆڵگەی ئەندامانی ترۆریستی داعش لەم ناوچە گەلە ، ئازاد کردووە . بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، لە دەرعا (باشووری سوریا ) یس تێکهەڵچوون لە نێوان سوپای سوریا و تاقمە ترۆریستییەکان سەر بە بەرەی نۆسرە لە نزیک سنوورەکانی هاوبەش لەگەڵ ئەردەن درێژەی هەیە .