ڕاوێژکاری ئێراق و سوریا لەبارەی هاوکاری لە خەبات دژی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i291780-ڕاوێژکاری_ئێراق_و_سوریا_لەبارەی_هاوکاری_لە_خەبات_دژی_داعش
نیردراوی ئێراق بۆ سوریا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی هاوکارییەکانی سەربازی دژی تاقمی ترۆریستی داعش وتوویژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2017 15:35 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ئێراق و سوریا لەبارەی هاوکاری لە خەبات دژی داعش

نیردراوی ئێراق بۆ سوریا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی هاوکارییەکانی سەربازی دژی تاقمی ترۆریستی داعش وتوویژی کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سانا ، فالح فەیاز، ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێراق کەهەڵگری پەیامی شەفاهی " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد لە بارەی کردەوەکانی مەیدانی و لە کردەوە بۆ هەماهەنگی سەربازی لە نێوان سوپای دوو وڵات لە دوو لای سنوور وتووێژی کرد . سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پەیامی خۆی بۆ بەشار ەئسەد بەهێزبوونەوەی هاوکاری لە نێوان بەغداو دیەمشق هاوڕەوت لەگەڵ خەبات دژی ترۆریسمی بە گرنگ زانی و وتی ، لە سێبەری گرنگایەتی نابوودی ترۆریسم و ڕاگیرانی تاوانکارییەکانی ترۆریستان دژی خەڵکی سوریا و ئێراق و هەروەها گەلانی ناوچە ، هاتنە دی ئەم بابەتە گرنگە ، پێویستی هەوڵی ڕووڕاستانەی هەموو وڵاتان لە ناوچە وکۆمەڵەگەی نێو دەوڵەتی زۆرتر دەردەخات .