کۆتایی خوولی شەشەمی دانووستانەکانی سوریا لە ژینیڤ بەبێ پێشکەوتنە
خوولی شەشەمی دانووستانەکانی سوریا بەچاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بێ دەستکەوتێکی ڕاستەقینە لە چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی لە ژینیڤ کۆتایی هات .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا ،" ئیستفان دیمیستۆرا"نوێنەری تایبەتی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا لەکۆتایی چوار ڕۆژ وتوویژەکانی ناڕاستەو خۆ لە نێوان لیژنەی دەوڵەتی سوریا و لیژنەی بەرهەڵستکارانی سوری لە ژینیڤ ڕایگەیاند: هەوڵ ئەدات خولی دواتری دانووستانەکانی ئاشتی سوریا لەمانگی ژوئەن دا بەڕێوە بچێت ، بەڵام تا بە ئێستا کاتی دیاری کراو بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو وتووێژانە دیاری نەکراوە . " ئیستفان دیمیستۆرا" وتیشی : تەنیا پێشکەوتنی بەرچاو لە خولی شەشمی دانووستانەکانی سوریا لە ژینیڤ ، بەڕێوە بردنی وتووێژەکان لە نێوان کارگێرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ کارناسانی دەوڵەتی سوریا و بەرهەڵستکارانی سوری بوو کەمەسەلەکانی مافەوانی و دەستووری سوریا دەکەوێتە بەر لێکدانەوە . " ئیستفان دیمیستورا" جەختیکرد : ڕێکخراوی نەتەوەکان هەرگیز دەستووری نوێی سوریا دیاری ناکەن، بەڵام بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوانە یارمەتی زۆر ئەدات بە دیاری کردنی ئەم یاسایە . نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا هەر لەم حالە دا بەڕاشکاوی وتی : بە هۆی کەمبوونیی کات ، لایەنەکانی بەشداری ژینیڤ نەیانتوانیوە پرسەکانی چواراینەی نووسراوە لە خشتەی بەرنامەکانی خولی پێنجەمی وتووێژەکانی ژینیڤ، بریتی لە " خەبات دژی ترۆریسم ، یاسای بنەڕەتی، پێکهێنانی دەوڵەتی ئینتقالی و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان " لێکبدەنەوە.