تاوانکاریی نوێی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i291970-تاوانکاریی_نوێی_داعش_لە_ڕۆژهەڵاتی_سوریا
تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تاوانکارییەکی دیکە دا ، نۆزدە کەسی سیڤیلی سوری لە دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2017 09:16 Asia/Tehran
  • تاوانکاریی نوێی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تاوانکارییەکی دیکە دا ، نۆزدە کەسی سیڤیلی سوری لە دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارە دا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، تاقمی ناسراو  بە چاوەدێری مافی مرۆڤ ی سوریا  سەر بە نەیاران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند : دوو منداڵ و دوو ئافرەت لە نێوان  نۆزدە کەسێک بوون  کە لەلایەن تاقمی تەکفیری داعشەوە کوژراون.

بە وتەی تاقمی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤ ی سوریا ئەندامانی داعش سێ کەس لە هێزەکانی  هەسەدە یان لە نێو گوند ڕفاند  کە چارەنووسیان هێشتا نادیارە .

ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا کە بنکەکەی لە لەندەنە بەرلەمە باسی ئیعدام کرانی  زۆرتر لە چوارهەزار کەس لەلایەن  ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ماوەی سی و چوار مانگ شەڕخوازی تیرۆریستەکان لەم وڵاتەی کرد بوو  .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە تاقمی تیرۆریستیی داعش 510 کەس لە ئەندامانی خۆی  لەبەر هەڵاتن لە مەیدانی شەڕ ئیعدام کردووە و 346 کەس لە  تاقمە تیرۆریستەکانی دیکەش لە تێکهەڵچوونەکانی ناوخۆیی تیرۆریستەکان کوژراون.

شکستە پەیتاپەیتاکانی تیرۆریستان لە سوریا لەبەرەکانی جۆربەجۆر و پێشڕەوی سوپا و هێزی خۆراگری، ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی ئەم تاقمانەی توندتر کردووە.